سکاڵا

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  1007 بینین
بۆچی لێم تۆرای شۆخی جەرگبڕ؟!
بۆ لەگەڵ من بووی هێندە ساردوسڕ؟
ماوێکی زۆر بوو ئەویندارت بووم
تۆ ساردوسڕ بووی، ئەمن گەرموگوڕ
جوابی خۆشی تۆ هەر پێکەنین بوو
منیش بە چاوی فرمێسکی بەخوڕ
هەر سکاڵام کرد، لێت پاڕامەوە
لە سەر من کەچی لێت دا قڕوفڕ
تۆخوا ئازیز گیان وایە دڵداری؟!
تۆ بێ بەینەت و «ئیمامیناسناوی ئەدەبی» دڵپڕ؟!