پەیوەند
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
918 بینین
ئەی زیبی گوڵستانم، تەشریفی قەدت دڵبەند!
تەعریفی بە چی کەم من؟ سەروە و گوڵی لێ پەیوەند
موددێکە گرفتاری، ڕەفتاری بەد و چاکم
جارێ درۆ، جارێ ڕاست، عاشق بە چ بێ خورسەند؟
ئەو قامەتە ڕەعنایە، بۆ من کە لە دەس نایە
جێگەی من و دڵ ناکا، سەدها دڵی لێ بوو بەند
خاکی بەری پێت، چاوم! سورمەی بەسەری کوێرە
تیری موژەکەت فێرە، کوێر کا بەسەرم هەرچەند
فەرمایشی تۆ چا بوو، شیرین و دڵارا بوو
بەو لێوە جنێو شەکرە، بەو شێوە کەلامت قەند
بێچارە دڵی «کامیلناسناوی ئەدەبی» گیرۆدەیی خاڵت بوو
بۆ دانە فڕی، زولفت کردی لەپڕا دەربەند