جەژنی ئێمە

از کتاب:
شاری دڵ
اثر:
سید کامل امامی (1903-1989)
 1 دقیقه  1257 مشاهده
وەک دەڵێن ئازاد بووە سەد شوکر کاک سەید مستەفا
بۆیە دنیا پڕبووە ئەوڕۆ لە دڵخۆشی و سەفا
جەژنی ئێمە بوو بە دوو ئەوساڵ بە لوتفی کردگار
با لە دڵ دەرکەین خەم و حەسرەت هەموو جەور و جەفا
با وەخڕبین شوکری یەزدانی مەزن بێنینە جێ
بوغز و کینە لابەرین و بێینە سەر سیدق و سەفا
هەر شەو و ڕۆژێک هەزار شوکری خودا هێشتا کەمە
چۆن بکەین ئێمە بە جارێک و بە سەد جار ئیکتیفا
هەر لە ئێستاوە هەتا دەمرین بڵێین یاڕەب شوکور
هەر ئەوە ئەو، خاوەنی لوتف و عەتا، میهر و وەفا