ئەی مانگ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  606 مشاهده
چۆن ڕاوەستاوی لە بۆشی ئاسمان
ڕۆژ و شەو لەڕێی سوڕان و دەوران
لە دەوری زەوی لەبن ئەستێران
بۆ وا بێ هۆش و بێدەنگ و ماتی
هەر دێ و دەچی بێ وەعدە و کاتی
لەو هات و چوونە نیشانت چییە
ئەتۆ چت دەوێ مەرامت چییە
پەروەردگار و خودانت چییە
بۆ بێ هۆش و بێدەنگ و ماتی
هەر دێ و دەچی بێ وەعدە و کاتی
بێ دەست و زمان بە کەس ناوەستی
ناحەسێیتەوە دەمێ ناوەستی
بیر و بڕواکەت با بێ ڕاوەستی
بۆ وا بێ هۆش و بێدەنگ و ماتی
هەر دێ و دەچی بێ وەعدە و کاتی
بۆچی پێم ناڵێی یادی چیت هەیە
لە کێ دەترسی سامی چیت هەیە
لەو کائیناتە کانی چیت هەیە
بۆ وا بێ هۆش و بێدەنگ و ماتی
هەر دێ و دەچی بێ وەعدە و کاتی