سەر بڵند کە ئەی لاوی کورد چاو هەڵێنە بیر کەوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 2 دقیقه  676 مشاهده
سەر بڵند کە ئەی لاوی کورد چاو هەڵێنە بیر کەوە
میللەتی دیل و هەژاری ڕوو لە گریان ژیر کەوە
پێی لە کۆتی بندیخانە و هێشی ناو زنجیر کەوە
کوردە ئیمڕۆ ڕۆژی شادیت موژدەبێ ڕۆژی نەوە
هەستە ئاڵای شێر نیشانی زەرد و سوورت هەڵکەوە
تف لە سێدارە و لە کوشتن بێ لە هێزی قەومی خۆت
کێ هەبووبێتن دەرتکا گەر نەبیتن لاوی خۆت
کێ بەهاوارت دەهات وەک بارووت و ئاگر دەسۆت
ئەو زوحاکی کاوە کوشتنی تێپەڕی ئێستا بەخۆت
کۆت و زنجیری لەبیر و هۆش و دەست و پێ کەوە
تەلعەیی خورشید لە خاوەر شاهی کورد لێی کردبوو
فرس و تورکی نابوود بن پێی وەک ژنان مێی کردبوو
مەرد و چالاکی لە خەزنەی بێ ژمار تێی کردبوو
ئەو چرایەی کەی قوبادی زابولیت پێی کردبوو
جەیشی یۆنانی کوژاندی هەستە زوو بەپێی کەوە
ڕۆژ و شەو من هەر لە ناڵە و هێشی ئەو دەرد و خەمەم
هەر کەمەش مونەی شەبەیخون پیادەگی ئەو شاجەمەم
هێزەکەی زۆر پڕ لە غیرەت چەک لە شانی ئەو دەمەم
بۆ خەبات و ناونیشان چوونە ناو ئەمن ۆ ئومەم
بۆ پلەی ژینت لە مێژوو دەم ببەستە و دەست کەوە
کورد بە مەردی خوێن ڕژێنە خواپەرستی بێ پرس
پڕ لە چاکە و غیرەتی زۆر بۆ خەبات مەرد و قورس
شانبەشانی کوردەکانی سوریەمکان و تورکیامکان و فورس
بەو خوێنەی کورد ڕژاندی و دەیڕژێنی بێ ترس
چونکی مافی لا بەخوێنە تۆپ و لوولەی بڕنەوە
هاتە جۆش غیرەت لەلایەن پیرەکانی بێ نەوات
کەی بەژێر دەستی ڕەزا بۆ خانەیی ڕێ ڕەوات
هەستە وەک شێران لەگەڵ ئەو کاکە مستۆی بێ هەوات
لانکی حاجی دەژێ وا قانع و کەی پێشەوات
پێت ئەڵێن ڕێی گەل ژیانی دەرکە هەستەوێ کەوە
هێزی ئازادی خەباتت دەبتە کاری جێ بەجێت
دوژمنت لەتلەت ئەکا پەت بێتە دامەن دەست و پێت
هەر بەکوردی بانگ ئەکات و زۆر بەمەردی پێت ئەڵێت
ڕاپەڕە ئەی لاوی زانا سامیتخلص تاکەی نیشتەجێت
وا لە لانو بیر و مێشک گەردەن و ناوجێتەوە