لاشەکەی من گەر لەڕێی تۆ لەتلەت و سەت پارە کەن

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 2 دقیقه  463 مشاهده
لاشەکەی من گەر لەڕێی تۆ لەتلەت و سەت پارە کەن
گەردنم لێدەن بە شستیر یا پەتی سێدارە کەن
ئاگریش بەردەن لە لاشەم چۆن دەتانن چارە کەن
من لە تۆ زوێر و وەڕس کەن دوژمنانی نابەکار
بۆ دزینی ئاوی شاخ و گەوهەری ناو بەرد و دار
گەوهەری ناو بەرد و دارت حەسرەتی بێگانەیە
بەڵکە سەت ساڵە لە داخی ئاوی ئەو شاخانەیە
چونکە برسی نەوتی خام و سەروەت و سامانەیە
وا سەتا ساڵە لە خاکی کوردی خڕ کردیتەوە
هەر دەڵێی کتکە کە ئێستاش چاوی چڕ کردیتەوە
لەو خاکە پاکە گەوهەرین و پڕ دەرختی میوەکان
خۆشەویستی دین و دنیای گیانی گشتی چینەکان
هەر کە فردەوسی جیهانە خاکی کورد و نیشتمان
ئاوی ژینی بۆ خەڵاتی وا لە هەڵگوش دێتە خوار
حۆریەکانی خاکی شادی جوانی ناگوترێ بە زار
خاکی کوردی پڕ لە زێڕ و ئاوەدانی پڕ لەدان
وا دەچێ بۆ دوژمنی کورد خوێنمژانی هەندەران
غیرەتە ئەی لاوی کوردان بۆ گەنی بوون بیرەکان
هەستە بۆ یەکبوونی خاکت سەربەخۆیی میللەتت
هەر خەباتی خوێنڕژانە بێتە قەدر و قیمەتت
هەستە ئەی کورد خوێن بڕێژە ڕۆژ لەخۆت ئاوا مەکە
نادرێ ماف خوێن نەڕێژی خوێن نەدەی داوا مەکە
وەختی ئازادیت نەدۆڕێ کاری خۆت ساوا مەکە
هەرچی ئیمڕۆی دا بەدوێنێ ڕووت و برسی مایتەوە
ڕووی ڕەشە وەک پشتی قاز و غیرەتی تاوایتەوە
کەند و شاخی خاو گیابەند دامەنی ئاو و هەوای
فێنک و تەڕنا و قەدیشی باغی نەمرود و سەبای
دێمە کاری جەننەتولخولد؟ بۆ «جەوانی» ڕۆژی خوای
خاکی کوردە، خوانی یەزدان پڕ لە ژین و ژینەوەی
مافی مێژووی سەربەخۆیی حوڕ و سەربەستی نەوەی
میدیا و کەی سەلام و شێخ سەعید و مستەفای
با بڕوخێ دوژمنانی ناحەزانی بێ وەفای
کەوتنە لەرزە و سامیتخلص هێزی توند و تێژ و پڕ جەفای
کوردی مەردی سەر بڵند و لاوی ژیری مێژووزان
با لە گوپی دا ڕەقیب و دوژمنانی هیچ نەزان