وەی کە عاسیم و گوناهکار جاهیل و حەیوان منم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 2 دقیقه  636 مشاهده
وەی کە عاسیم و گوناهکار جاهیل و حەیوان منم
بێ بەشی عیلم و حەقائیق دووری ڕێی قورئان منم
موستەحقی وەسیەتی ئەو ئایەتی لوقمان منم
ئەی خودا یەخسیری نەفس و بەستەیی شەیتان منم
کوڵکێشم بۆ گوناهان عەهد و بێ پەیمان منم
نەفسی بێ دین و نەزانم دایما بارە لەقین
ڕێی نەدامەت تاگرێ خۆ جارێ ڕووناکا لە دین
گەر ئەتۆ ڕەحمی نەکەی پێی یا ئیلاهولعالەمین
بەندەیی ژیر ئەمری نەفسی پڕ لەئیم و ئەو لەعین
تەپڵی سەححاری و نەفامی واعیزی قاقان منم
ماڵێکی موڵک و حەقیقەت مردن و ژیان هەر ئەتۆی
گەر خەلاسم کەی لە چەنگی نەفس و شەیتان هەر ئەتۆی
پادشاهی خێوی جەننەت و حور و غیلمان هەر ئەتۆی
ساحبی تەختی بەرین و شاە و سوڵتان هەر ئەتۆی
حەولودەر بۆنان و خوان و ڕووڕەشی جاران منم
پێی لە ئەسراری حەقیقەت گەر بنێی یەکێک بەخۆی
خۆی بەموجریم دابنێتن چەند گونهکارە بەخۆی
بەرگی جەهل و پیسی شەیتان خۆی بشواتن هەر بەخۆی
یا کەسێک بێ ئێعتراف کا بەو گوناهانەی لەخۆی
ئەمما عاسی و شەرمەزار و لومەیی کاران منم
واسیعە ڕەحمی خوداوەند ڕاجمە بۆ ئینس و جان
ئەو دەبەخشێ جێی و مەکان و خۆشی بێ جێ بێ مەکان
گەر جەحیم و ئاوی زەقوم بادە بەخشی جەنەتان
سامیتخلصیە مژدەی بەشارت لەو خودایەی میهرەبان
هەر لە ڕەحم و مەرحەمەت دا چەندی نائینسان منم