زوڵفی دەهەژێ چینە وەکوو جەیشی هۆلاکۆ
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
2 دقیقه
638 مشاهده
زوڵفی دەهەژێ چینە وەکوو جەیشی هۆلاکۆ
بلغار و فەرەنگ و حەبەش و ڕۆمییە یاخۆ
پەرچەمە بۆ کوشتنی من وا هاتووە ئیمڕۆ
موژگانی وەکوو تیرە لەناو قەوسی دوو ئەبرۆ
لێی مەدە لەو خاکی غەریبی بێتەوە سەرخۆ
زاڵم و خوێنڕێژ و غرور و بێ دین و باغر
بێ ڕەحمی وەکی خۆی نییە ئەو زاڵمی کافر
پێم گۆ دەبەسە بمکوژە ئەی دوڵبەری ساحر
لایێ بەزنجیر و کەمەند و لایێ بەئاگر
زانیتە کە فەوتاوە دڵم بۆ چییە ڕۆڕۆ
زوڵف دەهەژێ چین و بەخۆت بۆیی بەسالار
لە هجومی وەحشیەتی وا وەک لەشکری تاتار
فەقیری وەکوو من چییە هەر زاڵمی خوێن خوار
دەمدەیە بەر تیری غەزەب تۆ لەسەر و خوار
دەربەدەری چۆڵ و چیام وەک کۆچەری هەڵشۆ
دڵمی برد بەئەسیری و گرتێتێ بەپەنجان
لە کەمەند و حەپسی زنەخ بەستێتێ بەزوڵفان
پێم دەڵێ تا ماوی دەبناڵێنە لە داوان
پشکوتنی گوڵ تێپەڕی لەو بولبولی خۆشخوان
ئاخی لەدڵ و گریە و ناڵینی سەحەر بۆ
دیوانە لە سەحرایە کە شەیدایی دوکوڵمە
هەروەکوو بولبول ڕۆژ و شەوێ خونچە لە دڵمە
هەرکەس لە هەوەس بۆ منە غەمخواردن و جلمە
ئەو ڕۆژی کە بەرگی شەهیدیت هاوێتە ملمە
چەند کردم و نەمتانی کەوا نەیکەمە بەرخۆ
لەو ڕۆژە بەدڵ عاشق و سەوداگەری تۆ بووم
بێ بەخت و نەزان توشی خەلەت گریە و ڕۆ بووم
عاشقی لەیلێی نەزان و ئەعرابی بەد و بووم
لای خۆمی نەفام وابوو کەدائیم لەمەکۆ بووم
هەربۆیێ چەمی و گەردەنی وا هاتیتە ئەژنۆ
لەتوولی عەمر بەدرێژایی داخی هەناوم
لەخەمی سینە و پەرچەم و ئەگریجەیی خاوم
دەرمانی نییە چارەیی دودەستی شکاوم
هەر تۆ بکە دەرمانی ئەمن یاری تەواوم
دەستانی شکام پێی بڵێ تا بیخەمە ئەستۆ
بێ چارییە ناڵینی لەتاو حاڵی نەمایە
دەمکوژێ ئەو یارە کە پۆشی بەرگی خەزایە
نەم زانییە کوشتن لە چ دینێکی ڕەوایە
لە نیزامی دوو ئەژدەر و یا بەخی زوڵمایە
سامیتخلص چ مەکە شەرتە لەسەر من کە نەڵێم ئۆ