خەیاڵ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  566 مشاهده
داخوا زارت شیرین بوو ئەو نانە بەو دۆشاوە
یان تامەزۆری خەیاڵت لەبۆ گۆشت و پڵاوە
ڕێوی چۆن دەبێ بڵێ هەر خۆمم شێری بێشەی
مریشک هێلەکی قازی کرد قون دڕانی بۆ ماوە
***
ئی هەژار و بێ نانە لەناو ژینێکی تاڵە
خواردنەوە و خواردن و جلی هیچ نییە هەر خەیاڵە
خاڵۆ سامیتخلص چی بکا خەیاڵیشی پێ نادەن
لەناو خەڵقی بێ ڕووە و دوژمنیشی لەپاڵە