خەڵق شکاندن

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  547 مشاهده
هەرچی خەڵقی بشکێنێ غایەی خۆهەڵکێشانە
سووکی چۆن گران دەبێ شێلمیش هەر بەکێشانە
تۆ خەڵقی بۆ دەشکێنی ئەگەر بەخۆت نەشکاوی
لۆمەی ئەو کەسەی دەکەی کەوا لە ڕۆح کێشانە
***
هی لۆمەی خەڵقی دەکا وازی لەخۆی هێناوە
زۆر هیچ و بێ نمودە لەناو خەڵقی شکاوە
ناوێکی لەخۆی دەنێ و خۆپێشاندانی خەڵقی
چوونکی بۆ خۆی هیچ نییە و لەناو خەڵقی بێناوە
***
سامیتخلص هێشتا چت دیوە خراپتر لە پاشترە
لۆمەی خۆت بکەی گەلەک لەهی خەڵق چاترە
مەڵێ عەقڵی من وردە پسیار لە ناحەزت بکە
هەتا پێشانت بدا عەقڵت لەوان شاشترە