خەیاڵ

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  564 بینین
داخوا زارت شیرین بوو ئەو نانە بەو دۆشاوە
یان تامەزۆری خەیاڵت لەبۆ گۆشت و پڵاوە
ڕێوی چۆن دەبێ بڵێ هەر خۆمم شێری بێشەی
مریشک هێلەکی قازی کرد قون دڕانی بۆ ماوە
***
ئی هەژار و بێ نانە لەناو ژینێکی تاڵە
خواردنەوە و خواردن و جلی هیچ نییە هەر خەیاڵە
خاڵۆ سامیناسناوی ئەدەبی چی بکا خەیاڵیشی پێ نادەن
لەناو خەڵقی بێ ڕووە و دوژمنیشی لەپاڵە