باری هەژاری

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  450 بینین
هەرچی هەڵگری باری هەژاری
کەوا پێوەیتی ڕێگەکی هاری
هی لۆمەی بکا لە کەر و نەزانە
بۆ خاتری قورئان بەردی لێباری
***
زەریف تێ بگە گوێی خۆت ڕاگرە
بەرگی هەژاری وەکوو ئاگرە
ئاگر هەر وەکوو ئاو بەکوڵێنی
هەژاریش هەر وا ئینسان داگرە
***
سامیناسناوی ئەدەبی واز بێنە هەر وەکوو جاران وەرە
سەر باسی سەر کوڵمەی یاران
ئەشعارت دانێ هەتاکوو ماوی
لەسەر بولبول و خونچەی جۆباران