ئەی قەل

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  384 بینین
بۆچی هەر وەحشی قەت ماڵی نابی
لە دۆستایەتی بۆ حاڵی نابی
وەکوو مریشک لەگەڵ ئادەمی
بخۆوە و بخۆ زگ خاڵی نەبی
قەل دەڵێ:
بەکوردی بڵێ وەرە لەبۆ خۆم
لە شیشەت بدەم بەنانیت بخۆم
دانی تۆ ناخۆم لەماڵت نابم
بۆ خۆم لە چۆمان حوڕ و سەربەخۆم
مریشک ماڵی بوون لە نەزانیتی
یا لە بێ مێشک و یا بۆ دانیتی
سامت لێ دەکەم چونکی گۆشت خۆری
لێم دیوی بەخۆم دەخۆی بەزۆری
دەچی لە شاخان بەگوللەی گەرم
لە تەیران دەدەی یانە بەتۆری