عەکسی کردن
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
560 بینین
بەسیە مام عەکسی پەلاران ماوێ
چاکت ئەناسم هەندەی پێ ناوێ
وەک ئێستری چەمووش جوتکان هەڵماوێ
خۆت ماوێ گێژ و ئاگر و گەرداوێ
هەتاکوو بژی مردن هەر ڕێتە
ئەمن بۆ تۆمە ئەتۆ بۆ کێتە
لای خۆت ئینسان و کارا و تەواوی
مانگی لە چاردەی ئەنگوستی ناوێ
بۆچی لە ڕێگا و لە حەق لادەدەی
مانگی جیهانت بۆ بەبا دەدەی
دنیا بەپشتی چێڵان دادەدەی
یان پشتی دەشکێ یاخود بەرداوێ
من لە ڕاستیدا گران و قورسم
بۆخۆت ڕابردی لەتۆ ناترسم
لەبۆ نەمانی لەکەس ناپرسم
فوو لە ڕۆژ کردن سامیناسناوی ئەدەبی پێ ناوێ