جوانێکی وەها
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
514 بینین
لە ڕۆژهەڵات و ناوەند و ئاوا
مێژووی ڕابووردوی ئورو و نەیناوا
جابل و بابل لە خوار و هەوراز
نەمدی وەک کچی مامەی نانەوا
***
بەشەرم و جوان و زۆر شل و ناسک
زانا و شیرین وا حەڵقە لە باسک
هیچ نەدیتراوە نەکەس دەیبینی
ئێستاکەش نییە و نەشبووە لە ئاسک
***
کراسی خونچەدار وەک لەبەر دەکا
چاوی پڕ نازی کەمێک سەر دەکا
بەڵام وا نییە سامی دەنوێنێ
شەهوەت پەرستی لە دڵان دەر دەکا