بەخت

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  347 مشاهده
بەختم بزر بوو لە گەردوون و ونە
مێشک بریندار دڵم کون کونە
بێ مێشک و بێ دڵ چ بکەم لە دنیات
خۆشم نازانم بۆچ وام بەسەر هات
بەختە ڕەشەکەم خۆت سپی کەوە
گەر پەل بەستەی تۆم بەخۆت بیکەوە
وەک لێی دەنۆڕم ئەوا ڕابردیم
بێ بەشم لە ژیان هەر وەکوو مردیم
هەر بەخۆت سەخی و جێگای نیازی
پێویستیم لەتۆ دەکەم داخوازی
گرتەی عەبدان بم عەبد سامی کا
بەرانبەری تۆ هێز و مانی کا