بێ ددان
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
543 مشاهده
لاشەت بێ هێز نابیتن هەتاکوو هەتبێ ددان
گورگ پیر و گەڕ نەبێ نابتە گەمارۆی سەگان
ماڵێک ڕەنجی خۆت نەبێ لەلات بێ نرخ و کەمە
یا قوماری پێدەکەی وە یاخود دیدەی بە گان
زۆر گۆتن زۆر بەڵایە دەبیە سووک و قەشمەرجار
پیاوەتی لەدەست دەبا دەبیە ژنی ئەجننان
سامت لەدڵ نەمینێ نەخۆشیەکی گەورەیە
تەخسیری ناکەی بەهیچ دەبیە کەری ناو جۆگان