ئاخ و داخ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  367 مشاهده
دڵە شێتەکەی لێ ڕەنجاوەکەم
کەوتە ناو داوی زوڵفە خاوەکەم
لە داری داوە لە باغی سینەی
لەلای دوو خونچەی لێ گوشراوەکەم
***
یاخوا پێم بدا داری شوانی
لەسەر سامانی گشتی جوانی
شەرتم بێ هەتا ڕۆژ دەبێتەوە
خەو نەمباتەوە هەتا بەیانی
***
سامێکی ناکەم لە دەوری باڵای
لە پاسەوانی سینەکەی واڵای
هێشک چی دەبم لەگەڵ پەرچەمی
چین بەچینەکەی عەمبەری لاڵای