گەر ئەدیبەیەک

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  338 مشاهده
ئەدیبەیەکی بیر و دڵ ڕووناک
خاوەن پێڕەوی خاسیەت و خوچاک
دەبینی ملیۆن لاوانی ئازای
هەر بخواتەوە و بنوی بەبێ باک
***
چ بکەم لە لاوی ئازا جوانی
نەزانی نرخی ژینی ئینسانی
بۆچی کچێکی ژیری ژیتەوە
نەکەم بەمایەی خزنەیی مانی
***
ئاودێری باغی ئارامی دڵان
باغەوانێکی نەمامی گوڵان
بۆ سامیتخلص نەبێ لە مێژووی زانین
بۆ بێتە ڕیزەیی کوروبێلان