تێپەڕی

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  359 مشاهده
تاج و تەختی کۆن کەوا تێپەڕی
کەڵکی چی ماوە کەوا تۆ پێی هەڵپەڕی
بێ خاوەنی تاج قازانجی چی بوو
باوی هەر ببێ و ناوبوونی چی بوو
لێیان ناکڕێ بەکلکە ڕێوی
تاجی وان کانی چی پێی بپێوی
تەختی ئێستاکە هەتاکەی هەیە
دەبێ بە هی کێ بۆ کێ مایەیە
شێتە ئەو کەسەی دڵی پێخۆشە
خانی هەوایە بناغەی بۆشە
شتێک کە «سام» و دەردی لەدوو بێ
یاخوا هەر نەبێ هەر بەنەبوو بێ