دروستی دەکا دەشیڕمێنێ
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
484 مشاهده
ئەو چاوە جوانەی ئەو باڵا شاڵەی
ئەو ڕوومەت سوورەی وەک پەلکی گوڵەی
ئەو پەنجە نەرمە و ئەو دەمی وا تەنگ
ئەو زوڵفە خاوەی لە شان و ملەی
دەکەی بەخاک و خۆڵی وەک جاران
ئەو ناسکەی بۆ وا دەکەی بەو گوڵەی