یاخوا بەخێربێی شەماڵ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  334 مشاهده
شەماڵ بەخێربێی لەبۆ لای دڵان
بۆ کێت هێناوە هەناسەی گوڵان
دەی دەی بەوانەی لە شەو ناڵینن
یان شادان لەلای ناسک و شلان
یان بەوکەسانەی خەسارەت مەندن
دڵیان لە داوان زەلیل و بەندن
یان لە باغیدا وا دەوڵەمەندی
عوود و تەلارت لە سایەی چڵان
فرمێسکی ئاویان لە گوڵدا نەبێ
سامیتخلص مردنیان هیچ لە لانەبێ
تۆزێک وەفات بێ و لەخوا بترسە
ئۆباڵی عاشقان بەس باوێ ملان