چاویان لە کورسی نییە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
514 مشاهده
تەختی شاعیران دەریای ئەشعارە
نەک لە زێڕ و زیو و یان بەرد و دارە
لە ڕاستی گوتن خاوەن کورسینە
بۆیە یەکی تێر سەتی هەژارە
***
بۆیە ڕەزیل و جلیان دڕاوە
بەبێ هێلانە و بێ نان و ئاوە
وەک شێری نەخۆش لەناو بێشکەدا
لە کوێستانی ژین وا دابڕاوە