وەختە کوێستانی دڵم بەفری خەمی ڕەش بێتەوە
از کتاب:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
اثر:
مفتی پنجوینی (1881-1952)
1 دقیقه
639 مشاهده
وەختە کوێستانی دڵم بەفری خەمی ڕەش بێتەوە
وا ژیان و ژینی من دووبارە ڕێک ئەخرێتەوە
دڕکی میحنەت موددەتێ بوو، چوو بە جەرگمدا بەڵام
حمدللهعربی وا ئەزانم زووبەزوو دەربێتەوە
گەر خوا مەیلی ببێ شادی لەجێی شیوەن ئەبێ
...متن نامشخص شەرابی دووبارە سەد باری لەسەر ئەخورێتەوە
موژدە بێ ئەی بولبولانی عاشقی گوڵزاری گوڵ
وا لە ئەمڕۆ و سبحەیا خونچەی ئەمەل بکرێتەوە
ئەی سەنەم تۆ بی و خوا نەختێ بە عیشوە و جیلوە بێ
با بژیم ئەمڕۆ لە سایەی تۆزی خاکی پێتەوە
تفلی حاڵم کەوتبوو بێ حاڵ و بێ دەنگ و زبان
وا بە هیوا هەم لەسەر جێ بێ خەتەر هەستێتەوە
بای سەبا ئەمڕۆ گەیاندی کاغەزی موژدەی نەجات
دڕکی شادیمان بە بای ڕەحمەت لەسەر ئەکرێتەوە
خۆ ڕەقیب ناوی نەمابوو وام ئەزانی مردووە
یاڕەبی ئەمجا بەجارێ بیکوژێ و ببڕێتەوە
موفتیتخلص بازی عیشقەکەت پەروازی کرد و خەم مەخۆ
ڕۆژ بە ڕووناکی ئەبینێ بێ سەدا خۆی دێتەوە