مردن مردنە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
494 مشاهده
کە شەو هات دەنووی وەکی مردی وای
نازانی هەژار یان بەگلەر و شای
کە ڕۆژ دەبتەوە زیندوو دەبیەوە
دەزانی لە ژین ئێستاکەش هەر مای
***
کە بێ بتانێ نووستن تەرک کا
هەندە نەزان بێ تەرکی بەرگ کا
سەرکەوتن کانی لەبۆ نەنووستن
دەچی بۆ لای کێ چارەی مەرگ کا
***
خەویش هەر کچ و کوڕی مردنە
مردنیش پیشەی ئینسان بردنە
هەر دەبێ بڵێن هیچ چارەی نییە
شتێکە جێگای سام لێکردنە