ئاڵچاغ
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
574 مشاهده
پوول پەرست نەبێ، پوول خڕ نابتەوە
چاو بە خۆڵ نەبێ، قەت پڕ نابتەوە
خاک لووڕک دەدا، هەندێ دومبەڵان
قۆرت پڕ نابتەوە نەرمی کەندەڵان
سەبرێکت هەبێ کۆرپەش دەبتە لاو
دەبتە خاک و خۆڵ کچی بەڵەک چاو
ژینی پڕ لە سام نرخێکی کانی
لە ژین و مردن چی لێ دەزانی