مێش هەنگوین
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
648 مشاهده
هەرچەندی پێوە بدا چاکە هەنگوینی هەیە
زەنگەسوورە پێوە دا مەرگ و غەمگینی هەیە
وڵاغی ڕەسەن هەر چەندە بەخێوکردنی گرانە
لە ڕۆژی لێقەومانێ خەلاسکەری ئینسانە
سووتانی پووشی وشک، هەرزیلکەکێ پێی دەوێ
ئینسان چا بێ یان خراپ، ژیانی هەر پێدەوێ
شەوەت نابێ بە ئینسان، جێگای پەروەردەی نەبێ
هێلکە نابێ بە جووجک ئەگەر زەردێنەی نەبێ
لەبۆ کوڕ ژن هێنانە، کچ مەجبوورە شوو دەکا
ئی بخوا و بخواتەوە، چاری نییە گوو دەکا
سامیتخلص لەناو ڕاستیدا بێ شک قازانجی هەیە
پیسە موو لە ماستیدا، گەنجیشی تانجی هەیە