سەیری گەل کەن چاکەون

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  508 مشاهده
خزمەتی مردیان دەکەن وا زندییانیش دەمرێنن
پینە دەکەن شتی کۆن خوری و خاراش دەدڕێنن
باز و سەقەر سەر دەبڕن، لەبۆ شەمشەمەکۆرە
باڵی تەیران دەبەستن، بزنە گوڕیان دەفڕێنن
پورێ بەخۆی ناتڕێ، زگ برسی و بێ دەوایە
وازیشی لێ ناهێنن بەتۆبزی دەیتڕێنن
سامیتخلص ش خوێنی نەمایە، پێست و دەمار و گۆشتی
توڵە و تاژی ناو مێژوو هێسکەکەی وا دەکڕێنن