سەیری گەل کەن چاکەون

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  507 بینین
خزمەتی مردیان دەکەن وا زندییانیش دەمرێنن
پینە دەکەن شتی کۆن خوری و خاراش دەدڕێنن
باز و سەقەر سەر دەبڕن، لەبۆ شەمشەمەکۆرە
باڵی تەیران دەبەستن، بزنە گوڕیان دەفڕێنن
پورێ بەخۆی ناتڕێ، زگ برسی و بێ دەوایە
وازیشی لێ ناهێنن بەتۆبزی دەیتڕێنن
سامیناسناوی ئەدەبی ش خوێنی نەمایە، پێست و دەمار و گۆشتی
توڵە و تاژی ناو مێژوو هێسکەکەی وا دەکڕێنن