بۆ یاری خۆی
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
484 مشاهده
لەبەر نێزەی موژانە دڵ لە ڕۆ ڕۆ و شیوەنە ئیمشەو
ڕەقیب مەستی مەی و مەم بوو لە کەیف و خۆشەنە ئیمشەو
لە داخان وا دەناڵێنم سەدایێکم نەبیست خۆ من
چ کەس نەیگۆ وەرە لای یار بە یادی گوڵشەنە ئیمشەو
لە بۆیێ من گوتم خۆزیا گوڵێک باما و یا غونچەک
لە یەخەی یار کە هاتیت لە سوخمە و گەردەنە ئیمشەو
بخور و غالبەی زولفی هەزارانی نواندن وا
لە سایەی پەرچەمی تاتا لە هەردوو لا گۆشەنە ئیمشەو
بەڵام سامیتخلص سەری ناوە بە داخی دڵ خەریکێتی
بوو بە ئاخ و چییە چارەی خەریکی لۆمەنە ئیمشەو