خۆشەویست

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  384 مشاهده
سوێندم بە چاوی کاڵت دڵ بۆ تۆ لە ناڵەیە
ڕۆژ و شەوێ بێئارام لە بیری ئەو خاڵەیە
لەسەر کوڵمەی وەک چرات دەڵێ خەڵقی هەژارن
زەنگینی گشتی جیهان ئەو دوو لێوە ئاڵەیە
***
هۆشم لەناو پەنجەیێتی، بیرم پەرداخی مەیێتی
هێشتا هەر لێم لالووتە چەند عاشق لە لۆمەیێتی
هەرچی بیکا لەگەڵ من پێمخۆشە و یاری خۆمە
بەڵام داخم ئەو داخە مەرگەوەڕ هەر ئۆخەیێتی
***
سەیر کەن ئەو ددانەی بە سەد گەوهەر هەرزانە
سپی، لەبن لێوی ئاڵ دەڵێی چرای شەوانە
تاریکیی دڵ ڕوون دەکا تاکوو دڵان بەڵەد بن
سامێ نەکەن لە ڕێگای باغی سینە و مەمانە