زەکاتی جوانی

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  288 مشاهده
چارەی دڵم کە بە پەنجەی نەرمت
تا نەسووتاوم لە عیشقی گەرمت
منم هەژاری بێبەشی جوانیت
پێم دە زەکاتی زەنگینی شەرمت
***
بەس خۆت لە مافم بێدەنگ و کڕ کە
بیرم وێران و دابڕ دابڕ کە
لەو سەر و چاوەی عارەقی زەنەخ
جامی فەرامۆش بۆ سامیتخلص پڕ کە