کچە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
452 مشاهده
قسەی بۆگەن و هیچ و بۆش مەکە
ئەگەر تۆ ژیری خۆت بێهۆش مەکە
ئەگەر ڕاست ئەکەی منت خۆش ئەوێ
گوێی خۆت ڕاگرە بزانە چیم دەوێ
من عیشقبازی بشمرم ناکەم
ئیشی کەموکوڕ لەگەڵ کەس ناکەم
داخوازیم بکە تا شووت پێ بکەم
بە سەربڵندی تا ڕووت تێ بکەم
تۆ تەمات وایە ئەمن سووک بکەی
لای من نامەردی قسەی پووچ بکەی
لەگەڵ من درۆ و فێڵبازی مەکە
من فێری فێڵ و دەستبازی مەکە
ئەگەر ڕاست ئەکەی من شووت پێ دەکەم
بەگوێرەی پێڕەو ڕووشت تێ دەکەم
گەر درۆ دەکەی بڕۆ زۆر مەڵێ
قسەی کەم و زیاد هیچی تر مەڵێ
ئەمن کچێکم خاوەن پێڕەوی
کارێکی ناکەم سەگم پێ ڕەوی
گەر لاوی چاکی دڵت ژیر کەوە
لەو قسانەی من کەمێک بیر کەوە
من لە سامی خوا خۆم دەپارێزم
بەمە کاری خۆت ماوێ ئامێزم