وەکوو گوتم وا بوو

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  510 مشاهده
خاڵ لەسەر کوڵمە و دەم تەنگ و لێو سوور
گەردەنی سپیی سافی وەک بەلوور
چاوی پڕ ناز و کەمانی ئەبرۆت
گەنجێکی خۆتە خوا پێی داوی خۆت
زولفی عەنبەرین دەژێ داو بە داو
وا هاتیتە خوار وەک ئاوریشمی خاو
لەسەر ڕوومەت و چاوی پڕ نازت
لە باغی سینە و مەمی دڵخوازت
من موستەحەقم زەکاتی جوانی
بە من ببەخشە بۆ خۆت ئەزانی
هەر موژەی خۆتە کە جەرگی بڕیم
ڕەوزەی سینەکەت دڵی لێ کڕیم
هەرچەندی جوانی و کچێکی ژیری
لێقەوماوی تۆم هەژار و پیری
دڵی داگرتم عیشق و ناڵەی تۆ
ئەو پێکەنین و چاوە کاڵەی تۆ
بەفر مەرگەوەر بتاوێتەوە
سامیتخلص لە دەرگات بلاوێتەوە