لە کێ هاتی لە چدای بۆ کێ دەچی بیرکەوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  630 مشاهده
ئەی دڵا بۆ ڕۆژ شەو هەر زار و شیوەن کارتە
بۆ گوڵێکی نابی بۆ تۆ وا بەبێ سوود زارتە
مەیلی عیشقت بۆ دەژێنێ خەیاڵی بێ نیشان
بێ دڵ و مێشک لە سەحرا وا لە دوو چی غارتە
ئەتۆی شێت و نەزانی وا لەدو نەی بێ وەفا
کەس گوتی بۆچی دەناڵی گریە و هاوارتە
وا لە دەریای خەیاڵی پێ مەلەی عیشقی دەکەی
یاری چی ئەبرۆ برژانگ و پەرچەمی تاتارتە
دەست و پەنجە و لێوی ئاڵ لووت و چای پڕ غومار
کەزیەکەش بۆ گەردەنت یا ڕەشمە و هەوسارتە
بای سەحەر هات کەوتە باغان خونچەی گوڵ پێکەنی
بێ وەفایی کاری خونچە و یارەکەی بەد کارتە
ڕاستی کرد بولبول فڕی تولە سەگ مەرگی بەسە
یار لەگەڵتا بێ وەفا بێ دووری ڕێگا و چارتە
ڕۆژگارت مات و غەمگین بیر لە کاتی خەو دەکەی
شەو کە داهات ناخەوی هەر شیوەن و هاوارتە
سامیتخلص بێ شەرمی نەماوە عەشقی بێ مایەیە
لەو دەمی دڵ دێتە ژانی یاری پەرچەم لارتە