کچی ئاخ لە دڵ کوڕی ڕەنج خەسار

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  444 مشاهده
کچی ئاخ لە دڵ کوڕی ڕەنج خەسار
تووشی یەکدی بوون لەناو لالەزار
یەکتریان ناسی بە ڕەنگ و دیمەن
بە بەرگ و بین و گریان لە چیمەن
کچی دڵ بە خەم هاواری دەکرد
دەیگۆ ئەی مردن زوو بە دەست و برد
بمبەوە لای خوا حاڵم نەماوە
بە زیلی ئاگر خوێنم زوخاوە
بە ئاواتی خۆم داخوازی دەکەم
بە مردن بۆ ژین شانازی دەکەم
نامەوێ بژیم زەرد و لێو بەبار
لەگەڵ پیرەمێرد بە زێڕ و دینار
لەگەڵ هاوتەمەن خۆشە نانی جۆ
نەک لەگەڵ پیرێک تەختی هۆلاکۆ
مەگری ئەی خوشک منیش لێقەوماو
هەتیوی بێکەس هەتا بوومە لاو
بووم بە ڕەنجبەری پیرێژنی حەکاک
خاوەنی گوند و دوکان و مەللاک
بووم بە حەڵاڵی لەبەر هەژاری
نیزامی وایە سەرمایەداری
من ببمە عەبد و تۆ ببە عەبید
هەستە تێکۆشن بەس بدرێنە زید
هەستن تێکۆشن خوشک و براکان
هەڵکەنین ڕیشەی فاشی بێ ئیمان
هەستە خەبات کە بگەین بە ئاوات
گریان بێ کەڵکە بۆ دەردی داوات
هەتا گران و سامێکت ماوە
ئاوت بێ زەوی و زەویت بێ ئاوە