دڵم ئەمڕۆکە پڕ زەوق و زمانم خەنجەری تێژە
از کتاب:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
اثر:
مفتی پنجوینی (1881-1952)
3 دقیقه
1023 مشاهده
دڵم ئەمڕۆکە پڕ زەوق و زمانم خەنجەری تێژە
لەبەر چاوم پڵنگی شێرکوژی چابوک ئەڵێی گێژە
سەر و ماڵم فیدای مەردێک کە وا بێ ترس و هەقبێژە
لە شەوقی نیشتمان و شوعلە ئەستێرەی گەلاوێژە
برین و زامی جەرگی پڕ لە سۆم و پاکی ساڕێژە
لەبەر چاوم خەریکی خەندەیە خاکی وەتەن ڕەنگی
لەناویا لائەچێ کەمکەم شەڕ و شۆر و هەرا و جەنگی
بە زێڕی عالەمی نادەم سەراسەر کۆمەڵی سەنگی
ئەگەر باوەڕ ئەکەن تەپڵی بەشارەت دای لە گوێم دەنگی
مەڵێن ئەم شاعیرە دێوانەیە یان شێتە یان گێژە
زەمانێکە بینای فکرم بەجارێ پەرت و ڕووخاوە
نەما خزمەت لەبۆ هۆزم بڕا ئەو شیعرە لێشاوە
ئەوا ئەمڕۆ سەبا موژدەی لەبۆ دڵ تازە هێناوە
ئەڵێن ئەو کاروانەی کۆمەڵی کوردە بەجێ ماوە
کەمی ماوە نەجاتی بێ لە ئەم هەوراز و ئەم لێژە
تەماشا ژینی خەڵکی کە ئەگەر نێرینە و پیاوی
چ ژینێکە ئەوی عەبدە لەناو خەڵکا نەبێ ناوی
هەتا کەی مەست و بێهۆشی هەتا کەی کوێری بێ چاوی
برا گەردنکەچی و مەحکوومی خۆراکێکە ژەهراوی
دەخیلت بم نەچی بیخۆی بڕۆ تێی هەڵدە بیڕێژە
لەبۆ نانی منەتباری نەکەی حوڕڕی لە دەست بەردەی
ڕەفیقی تۆ هەموو بەیداخە تۆ دایم لەبن پەردەی
ئەگەر جارێک بە سەربەستی بژی سەد جار ئەڵێی ئۆخەی
لە میوەی باخی ئازادی کەسێ بیخوا ئەڵێ هەی هەی
کە میوەی جەننەتە هاتۆتە دنیا هەستە بیچێژە
لە سەربەستی و لە ئازادی کەسێ بێزارە نامەردە
لە وەختێکا کە بێ دەنگە بڵێ یا دارە یا بەردە
لە وەختێکا کە دەنگی دێ بڵێ وەحشی کەژ و هەردە
دەسا بۆچیمە با بمرێ سەراپای هەر خەم و دەردە
ئەگەر چی زیندووە هەر مردووە ....متن نامشخص بینێژە
وەها چاکە لەمەو لا ڕوو لە زانست کەی لە زۆر و کەم
بەسەرچوو خزمەتی تەپڵ و دەف و شانە و قژ و پەرچەم
ئەبێ یەک ڕێگە بۆ بەرزی وەتەن بگرن بە دەستی چەم
لەسەرتان بەشکە زوو لاچێ تەمی جەهل و مەراق و خەم
لەکوێ سەرکەوتنی غەربی بە دۆعا و کردنی نوێژە
ئەوی ئیشی کەوشدانانە بۆ بێگانە هەر کەر بوو
بە هیچی دانەنێی چاکە ئەبێ ناوی بنێی مردوو
وە یا دارێکی وشکی گەندەڵی پەڕپووت و بابردوو
کەسێ لاری لە سەربەستی ئەکا موفتیتخلص تەمەننا زوو
کەڕ و لاڵ بێ لەپاش کوێری بە ئاوڵە و دەردی سوورێژە