ئیشێکی مەکە کلکی تۆ نەگرێ
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
406 مشاهده
ئیشێکی مەکە کلکی تۆ نەگرێ
بۆ یەکێک بمرە کە بۆ تۆ بمرێ
دوور بە لەیاری بێ وەفا و پەیمان
قەدری وەی بگرە قەدری تۆ بگرێ
***
وا وەقتم ڕۆیی بە حەسرەت کێشان
هەردەم داخ لە دڵ ژینم پڕ هێشان
بە مەکر و سیحر دڵت ڕاکێشام
خستمتە فیکری سوفی و دەروێشان
***
مەخسودی ئەسڵیت هەر گەنجی دڵ بوو
منیش نەزان بووم خۆ فیکرم شل بوو
***
عاشق و دەروێش هەڵخەڵەتاون
بە سیحر و جادو زنجیر کراون
مرشید و مەعشوق جەللادی فیکرن
عەشق و دەروێشان ڕێ لێ گۆڕاون
***
ئاخری مەرگە وەعدە تەمامە
لوقمانی دەردم ڕەوان کە نامە
دەمرم ئاخ لە دڵ دەردم گرانە
لە داخی لەیلە و مردن بە سامە