ئەو دڵ دزەی شادزە نایەتە هاواری من

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  293 مشاهده
ئەو دڵ دزەی شادزە نایەتە هاواری من
ئەو یاری چاو مامزە بوویتە گریە و زاری من
عەزیەتم تا کەی ئەدا تیری مژەم لێ ئەدا
کەینێ وەعدەی پێ ئەدا یارەکەی خەمخواری من
توخوا ڕزگارم بکە ڕەحمی بە حاڵم بکە
وەرە تیماری بکە قەلبی بڕینداری من
سەحەر دێ بۆ گوڵ چنین گوڵی باغ و یاسەمین
هەر بە قاقای پێکەنین دەیبا بۆ خونخواری من
دەم بە خەندە و یارانی بۆ حاڵی من نازانی
فرمێسکی لە چاوانی جۆگە و جۆباری من
وا لە شاخان دێتە خوار لە حەسرەت و دەردی یار
توخوا یاری چاو خومار وا مەکە دەرباری من
سوندوسی لەبەر دەکا بۆ کوشتنی من وا دەکا
موژدەی تیژم لێ دەدا و ناشیکا تیماری من
سەن باخ مەنە ئەی گویزالترکی دوداغ ئاڵی دیدەکاڵ
سامی باغ موژدەی ویساڵ ئاهە عەلەمداری من