مژەکانی وەکوو تیرە لەناو قەوسی دوو ئەبرۆ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  269 مشاهده
مژەکانی وەکوو تیرە لەناو قەوسی دوو ئەبرۆ
لێی مەدە لەو خاکی غەریبی بێتەوە سەرخۆ
لایێ بە زنجیر و کەمەندی لایێ بە ئاگر
زانیمە کە فەوتاوە دڵم بۆ چییە ڕۆ ڕۆ
پشکوتنی گوڵ تێپەڕێ لەو بولبولی خۆشخوان
سەت ئاخی بە دڵ و ناڵە و هاواری سەحەر بوو
ڕۆژی کە وا بەرگی شەهیدیت هاوێتە ملی من
چەند کردم و نەمتانی کە وا نەیکەمە بەرخۆ
وەختێ تیرت لە جگەر دام وەک داری سەرو بووم
ئیمڕۆ کە چەمیوە و گەردەنی هاتیتە ئەژنۆ
دەرمانی بکە و چارەیی دوو دەستی شکاوم
چارێکی نییە غەیری ئەمەی بیخەمە ئەستۆ
سامێکی نەما مەدرەسەیی عیشقی لەلای من
وەک ترسی شکا سەبەبی ئەو کەس نەبوو هەر تۆ