وەک دڵی منت ڕەنجەڕۆ کرد یاخوا کۆست کەوێ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  462 مشاهده
وەک دڵی منت ڕەنجەڕۆ کرد یاخوا کۆست کەوێ
نایەڵێ ساتێ ڕەحەت بم هەر دەڵێ یارم دەوێ
گا ئەسوڕێم گا ئەگرییم کار و پیشەم زارییە
شەو کە داهات تا بەیانی خەو لە چاوم ناکەوێ
من ئەگریێم و فیراقم حەسرەتی من سووتنە
با بسووڕێ دڵ لە دەورت هەر دەنیشێ هەڵکەوێ
گەر دەچم بۆ دیدەنی ئەو خونچە سوورە ئەلعەجەب
ئەو ڕەقیبە چەشنی جننی دێ لەلامان وەرکەوێ
کەوتە زیندانی موحیبەت ئای ڕەفیقان دڵ بە تاو
زۆر گرانە دەردی عیشقی فەیلەسوفە سەرکەوێ
ئەی عەزیزان دڵ بە خۆشی کەوتە پەرواز بۆ فڕین
بولبولێ بوو زۆر بە ئاواز نەمئەزانی کەوتە وێ
تازە زانیوومە کە حەپسە حەپسی کردووە بۆ سەلب
ڕۆژی کوشتن تۆ مەنع کە نەک ڕەقیبم بێتە وێ
حاڵەتی ژینم نەماوە دڵ لەبۆ دا ناکەوێ
وەی لە بێ بەختیم چ قەوما زیللەتم لا ناکەوێ
شین و گریان و فیراقت پاشی سامیتخلص بۆ چییە
بۆچی حەپست کرد لە زیندان نابێ جارێ دەرکەوێ