من بە چەشنی بولبولان دەچریکێنم بۆ گوڵان
از کتاب:
            دیوانی سامی عەوداڵ
        اثر:
                سامی عودال (1910-1985)
        
             1 دقیقه
             895 مشاهده
        
        
    من بە چەشنی بولبولان دەچریکێنم بۆ گوڵان
لەبۆ گوڵ و گوڵ خونچەی ئارامی دەردی دڵان
ئارامی دەردی دڵم، تۆ گوڵ و من بولبولم
چاوەڕێی بای شەماڵم پێم بدا موژدەی بەیان
پێم دا موژدەی بەیانی نۆش کەم ئاوی خونچانی
وەکوو بولبولی سەر چڵ هەر چریکە و نەغمەخوان
دەچریکێنێ بۆ خونچەی بۆ چیتی تاجی کەیکەی
سامیتخلص تۆش هەر بناڵە لەبۆ زوڵفی پەرێشان