ئەی ڕەقیبانی نەزانە بەسیە فیتنە و تۆبە کەن
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
460 مشاهده
ئەی ڕەقیبانی نەزانە بەسیە فیتنە و تۆبە کەن
چوونکی بێ چارەن کە عاشق زوڵمە هێندەی لۆمە کەن
فیتنەیی سیڕی مەکەن ئەی کۆمەڵانی مەرگەوەڕ
وا مەکەن لەیلا برنجێ و زاهیدیش ڕۆڕۆ مەکەن
قوتی ڕوح عالەم دەزانی هەرکە سەوتی لەیلەیە
دانی فیتنەی بۆ فەسادی بۆ من لەیلا تۆ مەکەن
ئیشی دیوانی هەتاکەی ئەی ڕەقیبی سەگ سیفەت
هێسک لەبەر حەیوان بەسیە جۆ لەبەر سەگ ڕوو مەکەن
باری مەمتان لە مل ما هی من و مەجنوونی فەقیر
بێ ئەدەب لۆمەی جەماعە و شاعیرانی کۆ مەکەن
شاعیرانی بەرز و باڵا تاجی بۆ ئەشعارەکەن
سامیتخلص ئەشعاری درێغی حازری ئەستۆ مەکەن