بۆ هەژاری وەک منە یار پەرچەمی کردیتەوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  473 مشاهده
بۆ هەژاری وەک منە یار پەرچەمی کردیتەوە
وا لەناو سجنی زەنەخدان دڵمی پێ بەستیتەوە
دڵ وەکوو مەجنوونە یاران کاری زار و شیوەنە
وا کە تۆراوە بەبێ کەس کێ هەیە بیگرێتەوە
من لەبۆ باغی سەراسیم یارەکەم حازر نەبوو
چونکی وەعدەی دا بەیان بێ خونچەیی بچنێتەوە
هەستە بۆ باغی سەبا چین توخوا یاری نازەنین
من غەریبم تا بە کەی تۆ دەمخەیە ژێر پێتەوە
ڕۆژێ تیلی چاوەکانت دا بە من ون بوو دڵم
سامیتخلص خستە سەر خەیاڵی لە فکری ناچێتەوە