بەهارە فەسڵی گوڵانە دێ چریکەی بولبولانە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  317 مشاهده
بەهارە فەسڵی گوڵانە دێ چریکەی بولبولانە
چڵی گوڵان دەهەژێنێ لەو درەخت و ناو باغانە
دێ چریکە و دەنگی بولبول دەناڵێنێ بۆ خونچەی گوڵ
منیش خەمخۆر و خەمناکم بۆ یار حاڵم پەرێشانە
بۆ یار و وا حاڵم پەرێشان بە ڕۆژ و شەو ناڵە و گریان
بۆیێ دایم هەر لە زاریم یاری بێ شەرت و بێ پەیمانە
بەخوا یارم هەرزەگۆیە چ باکی شین و ڕۆڕۆیە
لە بێ ڕەحمی و بێ وەفایی هەر لەسەر فیکری جارانە
هێشتا لەیلەم پێ نازانێ بڵێ مەجنوونەکەم کانێ
خۆ جارێکی سامی ناکا لە چۆل و چیا و بیابانە