باڵایی شل و شۆخی وەکوو سەروی ڕواوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  240 مشاهده
باڵایی شل و شۆخی وەکوو سەروی ڕواوە
عیللەتی دێمی نەبێ خونچە پڕ دەمی ئاوە
ئەو زوڵفی وەک عەمبەر و میسک و سەمەنی خاوە
سەر تا پا قەدی گرتووە چین چین و داو بە داوە
مەمخەرە زنجیری ئەلەم و سجنی زەنەخدان
فیکری چییە ئاخۆ دڵی وا بەستی بە داوە
ڕەحمەت نییە بێ ڕەحمی لەگەڵ ئێمە عەزیزە
توخوا بمکوژە مەمخەرە نێو بەحری بەڵاوە
گەر جەننەتە گەر ئاگرە وا چاوی لە ڕێتە
بۆ نامەیی من ماوە لە دەم بادی سەباوە
ئەی بولبولی غافل مەبە نزیکە بەیانە
شەو تێپەڕی نزیکە سەحەر وا دەمی داوە
هەرچەندە کە سوڵتانی ئەمن ڕەهبەری تۆمە
ئەو عەرشی هەتە سابتی سەرشانی گەداوە
فەخرێ مەکە بەو حوسنە وە گەر تۆ هەتە ئەی یار
ئەو گەنجی کە هەتە لە نەزر لوتفی خوداوە
هەرچەندی کە کوژراوی موژەی تۆیە بەبێ سام
لەو زیللەتە دوور کەوتەوە خۆ چا بوو حەساوە