عەیبە شاعیر لەم زەمانە یاری زوڵف و شانە بێ
از کتاب:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
اثر:
مفتی پنجوینی (1881-1952)
1 دقیقه
1841 مشاهده
عەیبە شاعیر لەم زەمانە یاری زوڵف و شانە بێ
یا سوپاسی قامەتی گوڵزاری ڕووی جانانە بێ
هەر کەسێ لافی ئەدیبی وا لە سەریا بۆ تەماع
حەیفە ئەشعاری خەرافی یا قسەی ئەفسانە بێ
شاعیریی بیکەی بە کوردی یانی خاوەن هۆش و بیر
چۆن ئەبێ هوشیار و زانا و هۆنەری لەرزانە بێ
هەر ئەدیبێ خووی لەسەر خاڵ و خەت و ئەگریجە بوو
من لە هەق داوا ئەکەم خوا بیبڕێ هەر با نەبێ
پیاو کەسێکە بۆ ژیان و جیفە تا ئاخرنەفەس
نۆکەری شێخ و غوڵامی بەگلەر و ئاغا نەبێ
خۆشەویستی خوایە هەر کەس قاچ و شان و دەستی خۆی
تووشی زەحمەت کات و لای کەس ملکەچ و ڕیسوا نەبێ
تێگەیشتوو هەر ئەناڵێنێ لەژێر باری خەما
بێ مەراقی بۆ کەسێکە سەرسەری و دێوانە بێ
موفتیتخلص هەرچەند تۆ کە هۆنەر نیت و ناوت هۆنەرە
تاوەکوو مردن ژیانت ژینی ئینسانانە بێ