وا دەبینم شۆخەکەم دێ بچتە ناو گوڵزارەوە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  587 مشاهده
وا دەبینم شۆخەکەم دێ بچتە ناو گوڵزارەوە
شووشەکەی دڵ هەدیە بێ بۆ خونچەکەی دەست یارەوە
خونچەکەی وا چەرخەچی سەرچەرخی ڕوومەت کاریتی
حەپسی کردووە ئاوی خۆی لەو بولبولی بێ چارەوە
چونکی بولبول بۆی دەناڵێ خۆشەویستە لای حەبیب
با لەگەڵ بولبول بناڵم هاو غەمی دڵ زارەوە
من لە هیجری دەردی یار و ئاهـ و ناڵەی بولبولیش
وا نەسیم دێ دەنگی دێنێ لەو چەم و جۆبارەوە
لێم ئەنۆڕێ جار بە جار بەو چاوی کاڵ و غەمزەکەی
بمکوژێ بەو زوڵفی تاتا و خەنجەری موژگانەوە
وای لەبۆ خۆی بەختی سامیتخلص کەوتە داوی زوڵفی یار
قسمەتی بوو ڕۆژی ئەوەل بمرێ بەو پەیکارەوە