جار بە قاقای پکەنینە دڵ گوشاد و شادییە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
480 مشاهده
جار بە قاقای پکەنینە دڵ گوشاد و شادییە
گاهێ غەمناک و دەناڵم کار و پیشەم زارییە
گا لە جەننەت پێکەوە وا ئاوی کەوسەر نۆشەکەین
گا لە سەحرا کوڵ بە شان و کاری من ئیسکافییە
هەر گەڕیدەم گوند لە دوو گوند باسی حاڵم ناکرێ
من لە دووی بۆیێ شەقیمە یاری ڕوح و جانییە
یاری تەنگانەم غەما من یارەکی خەمخۆرمە
خەم لە جەرگەم ئەی ڕەفیقان تازە دەرچوو کارییە
یاری دڵسۆز وا لە دوومە پێم بدا هەدیەی مەرگ
بەرگی پاکە فاخیرە بۆ ئاخیرەت ئیجگارییە
دڵ دەسووتێت و دەلەرزێ دێتە پێش ڕۆژی بە سام
زەلزەلەی حەشرە لە پێشم فەرتەنەی دونیا نییە