چەندی جزیام دەنێ ڕەزامە هەر عەزیز و یارەمی

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  524 مشاهده
چەندی جزیام دەنێ ڕەزامە هەر عەزیز و یارەمی
کەی گوتوومە لای کەسێکی باعیسی دڵرامی
چونکە سوڵتانی لەبەر دڵ گاهی ڕێزوان و دەمی
بۆ دڵی غەمگین و بێ کەس بولبولی گوڵزارمی
وەختی موژگانت لە جەرگم دا وەکوو خەنجەر دەڵێم
مەرحەمی دەردی بڕین و حازری تیمارمی
گەر بە پەیمانی حەقیقەت کاری من بێتە نەزەر
میهتەری ڕێگای خەلاس و خازینی ڕزگارمی
کەینێ دڵ جۆشی غەریبی هاتە فیکری شیوەنت
قوتی ڕوح سەبرم بە تۆ دێ خونچەیی جۆبارەمی
بێ خەبەر ماوم لە دونیا هەر خەیاڵات و غەمم
بوویتە پیشەوبەندی میحنەت تۆ وەرامی کارمی
شیوەن و زاری کە سامیتخلص گرتووە هەر تۆ سەبەب
لەشکری تاتاری پەشمە چوونکی تۆ سالارمی